|
له‌پتۆپی به‌لاش بۆ منداڵانی ووڵاتی هه‌ژار
Oct 01,2007 00:00
by
Shwany
گروپـێـكی قازانج نه‌كه‌ر به ناوی One Laptop Per Child واته له‌پتۆپـێـك بۆ هه‌ر منداڵـێـك، پـرۆگرامێـكی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌ویش كۆمپـیوته‌رێـكی تۆكمه و توندوتـۆڵ به بڕی 399 دۆلار به دانیشـتوانانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا ده‌فرۆشێت، وه ئه‌و قازانجه‌ی له هه‌ر كۆمپـیوته‌رێـكدا ده‌كرێت ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی پـرۆگرامه‌كه له به‌رامبه‌ردا كۆمپـیوته‌رێـك بدات به منداڵـێـك له وڵاتانی به‌ره‌و ڕسـكانچوودا. ئه‌م پلانه كه ناوی Give One Get One واته دانه‌یه‌ك بده و دانه‌یه‌ك وه‌ربگره، به ئامانجی ئه‌وه‌یه منداڵانی سه‌رانسه‌ری جیهان له‌پـتۆپـیان هه‌بێت. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سندی سه‌ین له واشـنتۆنه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م كۆمـپــیوته‌ره هه‌رزانه كه ڕه‌نگه‌كه‌ی سه‌وز و سـپـیـیه و پلاسـتیكه، وا دروسـتكراوه به‌رگه‌ی گه‌رما و سه‌رما بگرێت. هه‌روه‌ها كاتێـك كه شله‌مه‌نی و شیری به‌سه‌ردا ده‌ڕژێت ئاسان پاک بکرێته‌وه. به كورتێـكه‌ی بۆ منداڵ دروستـكراوه، كێشی سووكه و ده‌توانرێت له ده‌ره‌وه له‌به‌ر ڕۆشـنایی به‌كاربهێنرێت، وه له‌به‌ر تیشـكی ڕۆژدا جارێـكتر وزه بدرێته‌وه به كۆمپـیوته‌ره‌كه. هه‌ر یه‌كێـك له‌و له‌پـتـۆپانه به زمانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌یاندرێـتێت پـرۆگرام كراوه، وه سۆفتوێری هه‌ڵـسوڕێنه‌ری كۆمپـیوته‌ره‌كه‌ی تیادایه له‌گه‌ڵ چه‌ند سۆفتوێری فێركردن. ئه‌م كۆمپـیوته‌رانه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه منداڵان خۆیان خاوه‌نی كۆمـپـیوته‌ری خۆیان بن و له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیبه‌ن بۆ قوتابخانه و ئێواران له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیهێنـنه‌وه. پـرۆگرامه‌كه ده‌ڵێت به هیوایه سـاڵانه 100 ملیۆن لاپـتۆپ دابه‌ش بكات. ده‌توانن ڕاپـۆرتێـك له‌و باره‌یه‌وه به زمانی ئینگلیزی بـبینن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ڤیدیۆیه‌ی سه‌ره‌وه. بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م پـرۆگرامه ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ره بكهنلینکhttp://www.xogiving.org |