|
پۆلێن‌کردنی زینده‌وه‌ران (DNA )
Oct 20,2007 00:00
by
Shwany
سیسته‌مێکی تازه بۆ پۆلێن‌کردنی زینده‌وه‌ران له ڕێگه‌ی (DNA ) ئه‌وه‌ی ئێشتا باوه بۆ پۆلێن‌کردنی زینده‌وه‌ران شێوه‌یه‌که که به پێی گروپ گروپ و ره‌گه‌زو جۆری باڵ‌و پێوه و چه‌ند سیفه‌تێکی ده‌ره‌کی زینده‌وه‌رانی پێ پۆڵێنده‌کرێت ،که ئه‌م سیسته‌مه له لایه‌ن زانایه‌کی سویدییه‌وه داهێنرا ناوی سیسته‌می (لۆمانه).به‌ڵام زانایانی به‌ریتانی له بیری ئه‌وه‌دان که چۆن زینده‌وه‌ران به پێی (DNA) پۆڵێن بکه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌م پڕۆژه‌یه تا چه‌ند له بواری کردندا به‌کاردێت.پاش ماوه‌یه‌ک پڕۆژه‌که‌یان به‌رهه‌م هێنا به ناوی (دی ئێن ئه‌ی باکهێردن) که به پێی ڕێکخستن و ڕیزبه‌ندی (DNA) کارده‌کات.له‌م پۆلێنکردنه‌دا ناوچه‌یه‌کی تایبه‌تی (DNA ) مایتۆکۆندریا به‌کارده‌هێنرێت و له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌یه‌کی زانستییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت و به پێی جۆری (DNA) ه‌که‌ی پۆلێنده‌کرێت، ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر (480) په‌پوله تاقیکرایه‌وه که له‌سه‌ره‌تادا باوه‌ڕ وابوو سه‌ربه یه‌کجۆری پۆلێنن به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی پشکنینیان بۆ کرا ده‌رکه‌وت که سه‌ر به 10 جۆری جیاوازن.ئه‌م پڕۆژه‌یه بڕێکی که‌می پاره تێده‌چێت که بۆ هه‌ر نمونه‌یه‌کی (DNA ) تانها 5 دۆلاری ئه‌مریکی تێده‌چێت.سه‌رچاوه VOA TV
|