|
موزیک و گۆرانی فرۆشتن له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه
Oct 20,2007 00:00
by
Shwany
به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی موزیک و گۆرانی فرۆشتن له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی به‌رچاوی ئینته‌رنێت و په‌یدابونی کاری چه‌ته‌گه‌ری که مه‌رسیان بۆ ماڵپه‌ڕه فرۆشییه‌کان هه‌یه له‌وانه دزینی گۆرانی و میوزیک،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆمپانیاکانی تۆمارکردنی میوزیک گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی که ئینته‌رنێت به‌شێکی گرنگه بۆ ساغ کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌که‌نیان.به پێی تازه‌ترین لێکۆڵینه‌وه ڕێژه‌ی به یاسایی دابه‌زاندنی به‌رهه‌می میوزیک له ئه‌وروپا و وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به ڕێژه‌ی (60) ئه‌وه‌نده زیادی کردوه ، که له‌ساڵی 2005 دا ڕێژه‌ی قازانجیان زیاتر بوه له (200) ملیۆن دۆلار .له سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیاتر له (230) ماڵپه‌ڕ هه‌یه که به شێوه‌ی یاسایی میوزیک داونلۆد ده‌که‌ن و ئێستا زیاتر له یه‌ک ملیۆن تراک له گۆرانی و میوزیک له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت هه‌یه.
|