|
بچوکبونه‌وه‌ی کونی ئۆزۆن
Oct 21,2007 00:00
by
fouad
چینی ئۆزۆن ئه‌و چینه‌یه، که وه‌ک فلته‌رێک بۆ تیشکی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی ئیشده‌کات و به پێی ئاماری ئاژانسی ئه‌وروپی (ESA) ساڵانه له هه‌موو جیهاندا کونی ئۆزۆن به ڕێژه‌ی 0.3% گه‌وره ده‌بێت و به‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیاتر دڕاندن و گه‌وره‌بونی کونی ئۆزۆن ده‌رکه‌وتن و زیادبونی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ک له‌وانه توشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێست و هه‌ندێک له نه‌خۆشییه‌کانی چاو.ئاژانسی ناوبراو ڕایگه‌یاند : که کونی چینی ئۆزۆن ئه‌مساڵ له به‌سته‌ڵه‌کی باشوردا به ڕێژه‌ی (30%)ب بچوک بۆته‌وه ، که ئه‌مه‌ش مانای وایه له (12) مانگی ڕابوردودا سێ یه‌کی کونه‌که‌ی بچوک بۆته‌وه.توێژه‌ره‌وان که له بواری ژینگه‌دا کارده‌که‌ن هۆکاری ئه‌م بچوک بونه‌وه‌یه بۆ هۆکاره سروشتییه‌کان ده‌گێڕنه‌وه‌و ده‌ڵێن ( به‌ربونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و با هۆکاری بچوک بونه‌وه‌ی ئه‌م کونه‌ن). له هه‌مان کاتیش‌دا که‌مبونه‌وه‌ی گازه‌کانی (FCKW) زیانبه‌خش بۆ چینی ئۆزۆن ڕویان له که‌می کردووه که ئه‌مه‌ش هۆکارێکه بۆ که‌مبونه‌وه‌ی کونی چینی ئۆزۆن.ئه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کی زۆر خراپی ده‌بێت بۆ چینی ئۆزۆن دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمایه بۆ خوار (78) پله‌ی سه‌دی .له کاتێکدا به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ده‌بێته هۆی له ناوچونی کونی چینی ئۆزۆن و له ئه‌نجامدا ( ئۆزۆنێکی زۆر و کونێکی بچوک ده‌مێنێته‌وه) دواهه‌مین ڕوپێوی (ENVISAT) ی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌وروپا (ESA) ده‌ریده‌خات که له ساڵی پاردا ڕووبه‌ری چینی ئۆزۆن (24.7) ملیۆن کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه.که ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی ڕوبه‌ری ئه‌مریکای باکور ده‌بێت.
|