|
قه‌تيس بوونى گه‌رما 80 مليۆن مێشوله
Oct 27,2007 00:00
by
Shwany
قه‌تيس بوونى گه‌رما 80 مليۆن مێشوله له‌يه‌ك ساڵدا زياد دهكاتزانايان رايانگه‌ياند كه ساڵى 2007 (50 بۆ 80) مليۆن مێشوله‌ى گوێزه‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشى (مه‌لاريا) له سه‌رتاسه‌رى جيهاندا زيادى كردوه هۆكاره‌كه‌شيان گه‌رانده‌وه بۆ زياد بوونى پله‌ى گه‌رما به‌هۆى (قه‌تيس بوونى گه‌رماى جيهانى ) ( زيادبوونى پله‌ى گه‌رماى توێكڵى زه‌وى ) كه‌به‌م ساڵانه‌ى دواى بوه كێشه‌يه‌ك له‌به‌رده‌م جيهاندا سه‌دان لێكۆلينه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه , لێكۆلينه‌وه‌يه‌كى نوێ بۆ سالى 2007 كه (په‌يمانگاى لێكۆلينه‌وه‌ى راميارى گشتى به‌ريتانيا و سه‌نته‌رى پێشكه‌وتنى ئه‌مه‌ريكى و په‌يمانگاى نێونه‌ته‌وه‌ى ئوسترالى ) به شێوه‌يه‌كى سه‌ربه‌خۆ پێى هه‌ستاون ده‌ريخستوه كه ديارده‌ى قه‌تيس بوونى گه‌رما گه‌يشتۆته ئاستێكى ترسناك ته‌نها له ماوه‌ى ئه‌م ساڵدا به رێژه‌ى 1.3 پله‌ى فه‌هره‌نايتى له چاو ساڵى 2006 دا زيادى كردوه , هۆكارى ئه‌م ديارده‌يه‌شى گه‌رانه‌وه بۆ:زياد بوونى گازى دووم ئۆكسيدى كاربۆن به‌هۆى سوتانى له رێژه‌به‌ده‌رى سوته‌مه‌نيه‌كان له سه‌رتاسه‌رى جيهاندا و به‌تايبه‌تى وڵاتانى پيشه‌سازى گه‌وره و زيادبوونى ژماره‌ى دانيشتوانى گۆى زه‌وى كه رۆژانه رێژه‌يه‌كى زۆر له‌م گازه به‌رهه‌م دێنن به هۆى هه‌ناسه دانه‌وه، ئه‌كسيدى نتريك كه‌له ئه‌نجامى دروستكردنى په‌ينى كيمياوى و دروستكردنى نايلۆنه‌وه به‌رهه‌م دێت گازى ميسان كه‌له ئه‌نجامى ده‌رهێنانى خه‌لوزى به‌ردين و زيادبوونى خۆڵ و خشاكى ماڵانه‌وه دروست ده‌بێت.راپۆرته‌كه داواى له سه‌رجه‌م مرۆڤايه‌تى كردوه كه رێزى ژينگه بگرن و سوتاندنى سوته‌مه‌نيه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه و به‌كارهێنانى ئۆتۆمۆبيل كه‌مبكه‌نه‌وه به‌كارهێنانى كاره‌باش به پێى پێويست بێت زياد ره‌وى تێدا نه‌كرێت . سه‌رچاوه‌كان :په‌يمانگاى نێو نه‌ته‌وه‌ى ئوستراليا په‌يمانگاى لێكۆلينه‌وه‌ى راميارى گشتى به‌ريتانيا سه‌نته‌رى پێشكه‌وتنى ئه‌مريكا
|