|
LCD TV
Dec 02,2007 00:00
by
Shwany
كۆمپانیای سامسۆنگ 2،2 ملیۆن دۆلار له سه‌رمایه‌ی خۆی بۆ دروستكردنی ته‌له‌فزیۆنی LCDداده‌نێت. له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیاندا كۆمپانیاكه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه مه‌به‌ستی له‌م كاره دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی نوێیه له ئامێری ته‌له‌فزیۆنی (liquid crystal display)ه. كۆمپانیای ناوبراو باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، سه‌ره‌ڕای به‌رزی نرخه‌كه‌ی به‌لاَم ته‌له‌فزیۆنه‌كه كڕیارێكی زۆری هه‌یه، له‌م باره‌یه‌وه كۆمپانیای "سامسۆنگ" به‌نیازه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "سۆنی"دا هاوكاری دروست بكات، به‌لاَم تاكو ئێستا ورده‌كاری ئه‌م كاره بلاَونه‌بووه‌ته‌وه |