|
گه‌شتێک بۆ سه‌ر مانگ له به‌ریتانیاوه
Dec 23,2007 00:00
by
fouad
توێژه‌ره‌كان ئاماژه ده‌كه‌ن كه ئاژانسی ئاسمانی به‌ریتانی نه‌خشه ده‌كێشێت بۆ ڕه‌وانه‌كردنی گه‌شتێكی ئاسمانی به‌ناوی"مون لایت" كه له‌ده‌وروبه‌ری مانگدا بخولێته‌وه و له‌لایه‌ن ئاژانسی ئاسمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێت."مایكل گریڤین" به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ئاژانسی ئاسمانی ئه‌مریكا كه به"ناسا" ناسراوه پێشبینی ده‌كات به‌ریتانیا له‌ئاینده هه‌ستێت به‌دانانی سه‌نته‌ری تایبه‌ت به‌بۆسه و چاودێریكردن له‌سه‌ر مانگدا،"ناسا"ش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه داوا له‌به‌ریتانییه‌كان ده‌كه‌ن كه هه‌ستن به‌توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر سوود مه‌ندی ئه‌م گه‌شته زانستیه كه به‌ره‌و مانگ ده‌یانه‌وێت ڕه‌وانه‌ی بكه‌ن. ئه‌م گه‌شته زانستیه كه به‌ریتانییه‌كان به‌نیازن ئه‌نجامی بده‌ن مه‌به‌ستی ڕه‌وانه‌كردنی كه‌شتییه‌كی ئاسمانییه تیایدا هه‌ڵده‌ستێت به‌ناردنی چه‌ند ئامێرێكی تایبه‌ت كه له‌توانایاندا هه‌یه ته‌ختایی مانگ ببڕن و هه‌ستن به‌دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و له‌رزینانه‌ی كه له‌ژێر ته‌ختایی مانگدا ڕووده‌دات،ئه‌و شیكردنه‌وانه‌ی كه ئامێره‌كان ده‌ستییان ده‌كه‌وێت ده‌بێته هۆكارێك بۆ دروستبوونی بیرۆكه‌ی ئه‌و پێكهاته كیمیایی و فیزیایه‌ی كه ته‌ختایی مانگی لێ دروست بووه. |