|
یابان جێگه‌ی نوستنی پۆڵایی
Jan 02,2008 00:00
by
Shwany
كۆمپانیای "هۆیكۆكی" ژاپۆنی به‌هاوكاری شاره‌وانی شاری شیزۆكا هه‌ستاوه به‌دروستكردنی سیسه‌مێك كه له‌ئاسن و پۆڵا پێكهاتووه بۆ پارێزگاریكردن له‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ری ده‌نوێت له‌ڕوداوه‌كانی بومه‌له‌رزه و ئه‌و كاره‌ساته ئاساییانه‌ی به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه ده‌كه‌وێته‌وه.ئه‌م سیسه‌مه له‌ماوه‌ی ساڵێكدا دروست كراوه و توانای هه‌ڵگرتنی قورسایی 10 تۆنی زیاتره، له‌پێشبڕكێیه‌كدا كه تایبه‌ت بوو به‌نمایشكردنی باشترین بیرۆكه و ئامێر بۆ پارێزگاریكردن له‌دژی كاره‌ساته ئاساییه‌كان، خه‌لاَتی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه. |